وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەمریکا پابەندی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانمان نەبووە و هێرشی بۆسەر ناوەندە مەدەنییەکانی وڵاتەکەشمان کردووە.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، واشنتۆن پابەندی یاداشتی لێكتێنەگەیشتنەكە نەبووە و ئامانجی سەرەكی تاران لەم رەوشەدا پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەیە.

جەختیشیكردەوە، هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە مەدەنی و تەندروستییەكان تاوانێكی گەورەیە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان هەوڵی یاسایی بۆ لێپرسینەوە لەو وڵاتە دەستپێدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیمی دانوستانكاری ئێران تەواوكەری رێڕەوی سەربازییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی فشارەكان.