ئەمریكا دەیەوێت فڕۆكەی زیاتر رەوانەی ئیسرائیل بكات
کەژان
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئیسرائیل داوای فڕۆکەی تایبەت بە تێکردنی سوتەمەنی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئمەڕۆ کۆبوونەوە دەکات.
كەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێكردنی رەوشی فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ داواكارییەكەی واشنتۆن بۆ ناردنی فڕۆكەی زیاتری تایبەت بە تێكردنی سووتەمەنی بۆ ئەوە وڵاتە.
بەپێی پێشبینییەكانی ئیسرائیل، چاوەڕوان دەكرێت واشنتۆن داوای ڕێگەپێدان بكات بۆ ناردنی دەیان فڕۆكەی زیادەی تری سووتەمەنی بۆ ناو ئیسرائیل.
سەبارەت بەبەشداریكردنی ئیسرائیل لە جەنگی دژی ئێران، لێپرسراوێكی ئیسرائیل رایگەیاند، واشنتۆن تەلئەبیبی ئاگاداركردەوە، لەهەر ئەگەرێكدابێت نابێت لەم قۆناغەدا بەشداری لە جەنگی دژ بە ئێران بكات.



