ئوردن: سێ موشەكی ئێرانیمان خستەخوارەوە كە ئاڕاستەی خاكی وڵاتەكەمان كرابوون
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
وێنە؛ عومانی پایتەختی ئوردن، ئەرشیف
سوپای ئوردن سێ موشەکی ئێرانی دەخاتە خوارەوە و دەنگۆی چۆڵکردنی بەندەری عەقەبەش رەتدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ، ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئوردن لە زاری هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەوە رایگەیاند، سێ موشەکی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە کە ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کرابوو، ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکێکی دیکە لە ناوچەیەکی چۆڵ و دوورەدەست کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسەکە لە زاری لێپرسراوێکی سەربازییەوە ئاشکرایکرد، روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان مادی لێ نەکەوتووەتەوە، هاوکات سەرچاوە ئوردنییەکان بە تۆڕی عەرەبییەیان راگەیاندووە کە موشەکە ئێرانییەکان پێش گەیشتنیان بە شاری عەقەبە بەرپەرچ دراونەتەوە.
پێشتریش، سوپای ئیسرائیل بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی راگەیاندبوو، هێزەکانی ئیسرائیل و ئوردن ، بە هاوبەشی بەرپەرچی موشەکێکیان داوەتەوە کە لە ئێرانەوە بەرەو شاری کەناراوی عەقەبە تەقێنرابوو.



