وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوەی کوەیت، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند کە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و شیرینکردنی ئاوی وڵاتەکە بەهۆی هێرشێکی ئێرانەوە زیانی بەرکەوتووە، ئەمەش بەپێی ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای کوەیت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: یەکێک لە وێستگەکانی هێزی کارەبا و شیرینکردنی ئاو بەر هێرشێک کەوتووە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی زیان لە پاشکۆکانی وێستگەکە و کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوە، جگە لە زیانگەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.