سوپای پاسداران: هێرشێکی بەرفراوانمان کردە سەر بنکەی ئاسمانیی عەدید لە قەتەر
سەوسەن سەید
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمرۆ هەینی، هێرشێکی بەرفراوان و کتوپڕی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی "عەدید"ی ئەمریکی لە وڵاتی قەتەر ئەنجامدا و رایگەیاند، کە زیانی گەورەی بە بنکەکە گەیاندووە.
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزی ئاسمانی-فەزایی سەر بە هێزەکانیان هێرشێکی بەهێز و کتوپڕی کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی عەدید کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو هێرشەدا بۆ سەر بنکەی عەدید، توانیومانە سیستمێکی راداری دوورمەودا و چەندین فڕۆکەی ستراتیژیی ئەمریکی تایبەت بە سووتەمەنیپێدانی ئاسمانی بە تەواوی تێکبشکێنین و لەناوببەین.



