سوپای پاسدارانی ئێران هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ناو خاکی سوریا راگەیاند و هەڕەشەی پەکخستنی تەواوی هەناردەی نەوت و غازی ناوچەکە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، هێرشێکیان کردووەتەسەر ناوەندێکی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی تەنەف لە رۆژهەڵاتی سوریا.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوەکەیدا پێداگری لەسەر باڵادەستیی خۆی کردەوە و رایگەیاند، هێزەکانیان هێشتا کۆنترۆڵی تەواوی گەروی هورمزیان لەژێر دەستدایە.

سوپای پاسداران هۆشداریدا لە تێکچوونی رەوشی ئابوریی جیهان و رایگەیاند، تا ئەو کاتەی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بەردەوام بن، رێگە نادەن تەنانەت یەک دڵۆپ نەوت یان غازیش لە ناوچەکەوه‌ هەناردەی دەرەوە بکرێت.

ئەم پەرەسەندنە توندە دوای کەمتر لە چەند سەعاتێک دیت دێت لە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بەندەری چابەهار لەلایەن وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە، کە تێیدا رایگەیاندبوو ئێران کۆنترۆڵی گەروی هورمزی لەدەستداوە، ئەمەش نیشانەیەک دەردەخات کە ململانێی نێوان هەردوو وڵات بەرەو رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ و مەترسیدار هەنگاو دەنێت.