سێنتكۆم: 50 هەزار سەربازی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشیدان
رێبین
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، 50 هەزار سەربازییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە و ئامادەی جێبەجێكردنی هەر ئەركێكن كە پێیان بدرێت.
تیم هاوكینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا "سێنتكۆم" رایگەیاند، هێزەكانیان ئامادەی ئەنجامدانی ئەو ئەركانەن كە پێیان دەسپێردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 50 هەزار سەربازییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشیدان.
وتەبێژی سێنتكۆم ئەوەشی رایگەیاندووە، لە هێرشەكانی شەوی رابردوودا ئەمریكادا سەكۆكانی هەڵدانی موشەكیان لە بەندەر عەباس بۆردومانكردووە كە ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان بەكاریدەهێنێت.
راشیگەیاند، گەرووی هورمز یان بۆ كەس نابێت یان بۆ هەمووان دەبێت.



