تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران، رایگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ مووشەکێکی ئەمریکی بەر گوندی (مەسن) لە دوورگەی قشم کەوتووە، هاوکات پارێزگاری هورمزگانی ئێرانیش ئاشکرای کرد کە چەند مووشەکێکی ئەمریکی بەر ناوچەکانی نزیک شاری بەندەر عەباس لە باشوری وڵاتەکە کەوتوون.

لەلایەکی ترەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی خولی نوێی هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر چەند پێگەیەک لە ناوخۆی ئێران راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە شەپۆلی کۆتایی هێرشەکان کاتژمێر ٩ی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە کۆتایی هاتووە.