عەمید ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشداریی دایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێکەوتەکانی پێشێلکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە و جەختی کردەوە کە تاران وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە کە بکرێتە سەری.

ئەکرەمی نیا لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئێران گواستوویانەتەوە، رایگەیاند: ئەگەر ترەمپ سوور بێت لەسەر پێشێلکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە، پێویستە چاوەڕوانی ئاشکراکردنی سوپرایزەکانمان بکات.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: کەشتییەکانی ئێران بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن لە تێپەڕبوون بە گەروی هورمزدا بەرەو زەریای هیندستان، جەختیشی کردەوە : هەر هەڕەشەیەک لە لایەن واشنتۆنەوە رووبەڕووی ئێران ببێتەوە بە وەڵامێکی وێرانکەر وەڵام دەدرێتەوە