سوپای ئیسرائیل كوژرانی لێپرسراوی نیشانەشكێنەكانی حەماسی لە غەزە راگەیاند
ئاکام
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
بە مەبەستی رێگریكردن لە دووبارەبونیادنانەوەی توانا سەربازییەكان، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر ناوەندی غەززە ئەنجامدا و لێپرسراوێكی سەربازی حەماسی كوشت.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، عومەر ئەحمەد ئەبو قاسم، لێپرسراوی نیشانەشكێنەكانی حەماس لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراوە.
بەپێی بەیاننامەكە، ئەو لێپرسراوە لە داڕشتنی نەخشەی هێرشەكان دژ بە ئیسرائیل لەناو كەرتی غەزە بەشدار بووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش كرد، ئەبو قاسم سەرقاڵی رێكخستنەوەی توانا سەربازییەكان و ئامادەكاری بووە بۆ هێرشی تر بووە.
جەختیشی كردەوە، ئەم چالاكییانە پێشێلكردنی ئاگربەستن و هێزەكانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەكان بەردەوام دەبن.



