میدیاکانی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە رایانگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا، دوو کەشتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئاڕاستەکەیان گۆڕاوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە دوو کەشتییەکە ویستویانە بە بێ هەماهەنگی ئێران گەروەکە تێپەرێنن

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەلەڤزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، لانی کەم دوو کەشتی کە ویستویانە، بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و بە شێوەیەکی نایاسایی بە گەروی هورمزدا تێپەڕن، دوای پشتگوێخستنی هۆشدارییە سەرەتاییەکان، بە تەقەی هۆشداریی هێزی دەریایی سوپای پاسداران راگیراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەشتییەکان دوای وەرگرتنی هۆشدارییەکان لە بەردەوامبوون لەسەر رێڕەوەکەیان وەستاون، و هیچ زانیارییەکی تر  لەسەر ناسنامە و  ئاڵای وڵاتەکەیان یان شوێنی مەبەستی ئەو کەشتییانە بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە سێنتکۆمیش پێش ئەم بڵاوکراوەی میدیاکانی ئێران رایگەیاند بوو، رێڕەوی دوو کەشتیان گۆریوە، کە ویستویانە گەروی هورمز تێپەڕێنن.