سوپای پاسداران: ناوەندی كۆنترۆڵی ئاسمانی دەستەی پێنجەمی دەریایی ئەمریكامان لەناوبردووە
هادی
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای پاسداران رایگەیاند، ناوەندی كۆنترۆڵی ئاسمانی دەستەی پێنجەمی دەریایی ئەمریكایان لەناوبردووە.
سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە قۆناغی دووەمی هێرشەكاندا، ناوەندی كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنی بەلەمە بێسەرنشینەكان لە بەحرین و سیستمێكی راداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی سی رام لەناوبراون.
راشیگەیاندووە، بە هێرشێكی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ناوەندی كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنی بەلەمەكان بەتەواوی لەناوبراون.
جەختی لەوەشكردوەتەوە، لە بەردەوامی هێرشەكانی ئەمریكا، وەڵامدانەوەی هاوشێوە بەردەوامە.



