لە دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، عەباس عراقچی لە ئێکس، وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت؛ مامەڵەکردن لەگەڵ نەتەوەی مەزن و شارستانی و ئازای ئێران بە زمانێکی سوکایەتی و بێزارکەر، لە گەورەیی ئەم نەتەوەیە کەم ناکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوان هەرگیز بە وشەی هاوشێوە وەڵامی وشەی ناشرین نادەنەوە؛ وەڵامی ئەوان کردەوەی یەکلاکەرەوەیە و چاونەترس و پڕ لە بوێری و ئازایەتییە.

عەباس عراقچی نوسیویەتی؛ ئێرانیەکان بە شارستانیەتی کۆن و کولتوری دەوڵەمەند، پابەندبوون بە بەرزترین بەها ئەخلاقییەکان ناوبانگیان هەیە و ئەو قسە نەشیاو و نەگونجاوانەی دۆناڵد ترەمپ لە ئاستی گەورەیی میلەتی ئێرانو مێژوی ئێران کەمناکاتەوە.