پزیشکیان: سورین لەسەر بەرگریكردن لە مافەکانمان
سەوسەن سەید
٨ی تەمووزی ٢٠٢٦
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی ئێران جێگیر و نەگۆڕە.
پزیشکیان لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانمان بە جێگیری دەمێنینەوە.
ئەم لێدوانەی پزیشکیان دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامدانی هێرشی توندی بۆ سەر ئێران راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پێیوایە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە و نایەوێت چیتر مامەڵە لەگەڵ ئێرانییەکاندا بکات.



