ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی پەیمانیی باکوری ئەتڵەسی 'ناتۆ' گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر لوتکەی ناتۆ لە تورکیا ئەنجام نەدرایە، ئەوا پێدەچوو لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداریم نەکردایە.

ئاماژەی بەوەشذا، تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئەردۆغاندا و لەڕووی سەربازییەوە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، لەئێستادا لەگەڵ تورکیادا لە باشترین رەوشی پەیوەندییەکانیاندان و ئەگەریش هەیە، سزاکانی کاتسا (CAATSA) لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێن.