بۆ یەکەمجار لە کوردستان، شارەوانی کەلار بە سیستمێکی زیرەک خزمەتی ژینگەی شارەکە دەکات.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە هەنگاوێکی نوێ و پێشکەوتوودا، سەرۆکایەتیی سیستمێکی ئەلیکترۆنیی تایبەت بۆ کۆکردنەوە و بەدواداچوونی زبڵ و خاشاک ڕادەگەیەنێت.

شارەوانی کەلار رائگەیاند، هەر هاووڵاتییەکی لە هەر شوێنێکی شار ئەگەر زبڵ و خاشاکێکی بینی کە پێویست بە پاککردنەوە دەکات، دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە لەڕێگەی ئەو سیستمەوە تۆماری بکات و ئاگادارمان بکاتەوە.

دلێر حسێن، لێپرسراوی بەشی پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بە کوردساتی راگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی گرفتی فڕێدانی خۆڵوخاشاک، شارەوانیی کەلار (QR Code)ێکی داناوە کە دەبێتە پردێکی راستەوخۆ لە نێوان هاووڵاتیان و شارەوانی، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەڕێی سکانکردن و ناردنی وێنەوە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکرێتەوە.

راشیگەیاند: "لە ئێستادا ئەو سیستمە دروستکراوە، بەڵام ویستمان کەموکوڕییەکانی چارەسەر بکەین و دوای تاقیکردنەوەی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."