ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە 2 ی خۆی بۆ رۆژی پێنجشەممە، بڵاوکردەوە. بەپێی کارنامەکە، گرنگترین ته‌وه‌رەکانی دانیشتنەکە بریتین لە:

_خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.

_سوێندخواردنی دەستووریی چەند پەرلەمانتارێکی ژن و پەرلەمانتارانی جێگر.

_لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان.

_ئەنجامدانی گەنگەشە و گفتوگۆی گشتی.

بڕیارە دانیشتنەکە لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەدا بەڕێوەبچێت.
Image 1 of 1