پۆلیسی ئێران: بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەوڵی تیرۆریستی لە تاران بێبنەمایە
سەعید
٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
پۆلیسی ئێران دەنگۆی 'كردەوەی تێكدەرانە' لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری باڵای پێشووی ئێران رەتدەكاتەوە و سوپای پاسدارنیش هۆشداری توند دەداتە ئەمریكا و ئیسرائیل.
دوای ئەوەی ژمارەیەك لە میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە كە لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی باڵای ئێران لە تاران چەند هەوڵێك بۆ كردەوەی تێكدەرانە و تیرۆیستی هەبووە، ئەحمەد رەزا رادان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، ئەو هەواڵانە بێبنەمان و هیچ هەوڵێكی تێكدەرانە بۆ كردەوەی تیرۆریستی یان هیچ رووداوێكی نامۆ و نەخوازراو لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكە یان تەنانەت لە نزیك ئەو شوێنەش رووینەداوە.
لەلایەكی ترەوە سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی توندی دایە ئەمریكا و ئیسرائیل و رایگەیاند، پێویستە خۆیان لە هەر جۆرە كارێكی تێكدەرانە بەدوور بگرن، چونكە بە شێوەیەكی توند و یەكلاكەرەوە وەڵامیان دەدرێتەوە.



