جێگری سەرۆكی ئەمریكا: دڵنیاییمان دەوێت لە بارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران
کەژان
١ی تەمووزی ٢٠٢٦
جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دڵنیایی هەمیشەیی و چاودێری وردیان دەوێت بۆ لەناوبردنی تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵدەدات بەڵێنێكی جێگیر لە ئێران وەربگرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە لەناوبردنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.
وتیشی، دۆناڵد ترەمپ داوای لێكردوون یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بەكاربهێنن بۆ سەرلەنوێ دابینكردنەوەی نەوت بۆ ئابووری جیهان.
راشیگەیاند، رەوشی ئێران زۆر گۆڕاوە و توانای سەربازییان كەمبووەتەوە، ئابوورییەكەیان لاوازتر بووە، بەڵام ئەگەر دانوستانەكان سەركەوتووبن ئەوا گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە ئێران روودەدات.



