بزشکیان: پاشەکشە لە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ناکەین
سەوسەن سەید
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
مسعود بزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن، لە مافەکانی پاشەکشە ناکات.
بزشکیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئێمە لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ واشنتۆن، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا لە ماف، بەرژەوەندی و بنەما نیشتمانییەکانی خۆمان پاشەکشە ناکەین.
وتیشی: سەرجەم قۆناغەکانی دانوستانەکان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ رێبەری باڵا (موجتەبا خامنەیی) و لە چوارچێوەی میکانیزمە پەسندکراوەکاندا بەڕێوەچوون



