عراقچی: بەدواداچوون دەكەین بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنەكەمان لەگەڵ ئەمریكا
هادی
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەدواداچوون دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری كاروباری دەرەوەی فەرەنسا، گفتوگۆیان كرد لەسەر لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و ئێران، هەروەها دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهانیان لە دوای ناوەڕۆكی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەی ئیسلامئاباد تاوتوێكرد.
عراقچی، جەختی لەوەشكردەوە، بەدواداچوون دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنەكە، بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو شەڕەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.



