عەلی زەیدی: چەند یاسایەكی تر بە ئامانجی بوژاندنەوەی رەوشی ئابووری هەموار دەكرێنەوە
سەعید
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆك وەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسایەكی 24 ساڵی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات و چەند یاسایەكی تریش بۆ بوژاندنەوەی رەوشی ئابووری هەموار دەكرێنەوە.
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا زەیدی ئاماژەی بەوە كرد، حكومەتەكەیی بە ئاڕاستەی ئامادەكردنی پلانێكی گشتگیر بۆ گەشەپێدان تا ساڵی 2050 هەنگاو دەنێت، ئەم پڕۆژەیەش لە شێوەی یاسایەكدا دەبێت و دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی.
زەیدی دووپاتیشیكردەوە، حكومەتەكەی بە ئاراستەی بەدیهێنانی گەشەپێدانێكی گشتگیر لە سەرجەم بوارەكاندا هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو یاسایانەدا دەكات كە رەوشی ئابووری بەرەو باشتر دەبات.


