سیستمی پڕۆژەی روناکی لە گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار
بڵند
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی کارەبا لە هۆبەی فرۆشیاری وزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن دەکەوێتە کار.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ سیستەمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەکردن و پارەدان لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسوولە بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر.
ئاماژەی بەوەکردوە،ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت، کە پێشووتر هەمان سیستم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، راپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا و رەنگدانەوەی چاکسازییەکانی پڕۆژەی روناکییە.



