ترەمپ رەخنە لە سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی دەگرێت: کارێکی دژە نیشتمانییە
سەوسەن سەید
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران گرت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی و بڕیارەکەی شەوی رابردووی بە کارێکی "ناقۆناغی و دژە نیشتمانی" وەسف کرد.
ترەمپ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: دوێنێ، لە دەنگدانێکی بێمانادا، ئەنجومەنی نوێنەران ــ کە چوار کۆماریی خراپ و سەرجەم دیموکراتەکان بوون ــ دەنگیان دا بە سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانم، ئەوەش لە ناوەڕاستی دوایین دانوستانەکانمدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.. کێ هەیە کارێکی وا دژە نیشتمانی بکات؟"
هەروەها ترەمپ پێیوابوو کە دیموکراتەکان "تووشی گرێی رقبوونەوە لە ترەمپ بوون" و وتی: ئەوان شکستی ئەمریکایان پێ باشترە لەوەی سەرکوتنێکی تر بخەنە سەر لیستی سەرکەوتنە زۆرەکانی من.



