دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە خۆکاندیدکردنی جەی دی فانس، جێگری سەرۆک، و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوە پێکەوە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2028ی ئەمریکادا، وایان لێدەکات "شکستنەهێنەر" بن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاماژەکانی ململانێیەکی ئەگەری لە نێوان ئەو دووانەدا بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی خەریکە دەردەکەون.

تا ئێستا نە فانس و نە ڕۆبیۆ، هیچ ئارەزوویەکیان بۆ جێگرتنەوەی ترامپ لە رێگەی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو دەرنەبڕیوە.

ترامپ لە پۆدکاستێکی رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"دا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، وتی: هەردووکیان نایابن. رێزی هەمویان دەگرم، بێ ئەوەی دیاری بکات کامەیان دەبێتە کاندیدی سەرۆکایەتی و ئەوی تریان دەبێتە جێگری.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو پیاوە "زۆر تەبان" و وتی: نازانم چۆن دەکرێت تێکبشکێنرێن ئەگەر تیمێک پێکبهێنن.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، جەی دی فانس بەهۆی پۆستەکەیەوە بە توندی بەستراوەتەوە بە ئەنجامی کارەکانی سەرۆکی ئێستاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جەماوەریبوونی ترامپ بەهۆی شەڕی لەگەڵ ئێراندا روی لە پاشەکشە کردووە.