لە 13ی ئەم مانگە دووەم كۆنفڕانسی تێدئێكسی ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
ئاکام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات، دووەم كۆنفڕانسی تێدئێكس ئاشتی لە هەڵەبجە بە بەشداری ژمارەیەك لە كەسایەتییە دیارەكان لە سەرجەم بوارەكاندا بەڕێوەدەچێت.
رێبین یار ئەحمەد رێكخەری تێدئێكس ئاشتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، 13ی ئەم مانگە دووەم كۆنفڕانسی تێدئێكس ئاشتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت كە بۆنەیەكی نێودەوڵەتییە و لەلایەن رێكخراوی تێدئێكسی جیهانییەوە رێكدەخرێت.
وتیشی، لە كۆنفڕانسەكە كەسانی سەركەوتوو و بە ئەزمونی خەڵكی هەڵەبجە چیرۆكەكانیان دەگێڕنەوە بۆ هێنانەكایەی گفتوگۆی قوڵ و گۆڕینەوەی ئەزموون.
وتیشی، لە ساڵی 2023 بۆ یەكەمجار لە مێژووی هەڵەبجە بە هەوڵی چەند گەنجێكی شارەكە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تێدێكس، یەكەم تێدئێكسی هەڵەبجە-ئاشتی بەشداری ژمارەیەك لە كەسایەتییە دیارەكان لە سەرجەم بوارەكان بەڕێوەچوو تیایدا جەختكرایەوە لە پێكەوەژیان و ئاشتی.


