هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی حەسەكەو كۆبانێ لە پەرلەمانی سوریا دەستیپێكرد
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
لە حەسەكە و كۆبانێ هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی سوریا، دەستیپێكرد.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە رۆژئاوای كوردستان ئەنەكەسە تاكە پارتی كوردییە كە بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە لە پێناو دابەش نەبوونی دەنگی كورد و 24 لایەنی دیكە پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەنەكەسە دووپاتكردووەتەوە، هەروەها 22 كەس خۆیان بۆ ئەو چوار كورسیە كاندید كردووە كە بۆ پشكی كورد لە حەسەكەو كۆبانێ دیاریكراوە.
لەكۆی 221 كورسی پەرلەمان سوریا، تەنها چوار كورسی بۆ كورد لە رۆژئاوای كوردستان دیاریكراوە، لە كاتێكدا تەنیا ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا خۆی دەتوانێت 70 كورسی پەرلەمان یەكلابكاتەوە.



