هێزی دەریایی سوپای ئێران: لە 24 سەعاتدا 25 كەشتی گەروی هورمزیان تێپەڕاندوە
کەژان
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا، 25 كەشتیی جۆراوجۆر و نەوتهەڵگر بە گەروی هورموزدا تێپەڕیون.
نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا، 25 كەشتیی جۆراوجۆر بە گەروی هورموزدا تێپەڕیون.
ئاشکراشیکرد، ئەو كەشتیانەی مۆڵەتی تێپەڕبوونیان پێدراوە پێكهاتوون لە نەوتهەڵگرەكان و كەشتییەكانی گواستنەوەی كۆنتێنەر و كۆمەڵێك كەشتیی تری بازرگانی بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەشتیانە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هێزە دەریاییەكانی ئێراندا توانیانە گەروەكە تێپەڕێن، پیشتریش، سوپای پاسداران رایگەیاندبوو رێگەی بە تێپەڕبوونی 26 كەشتیی دیكەدا بۆ ئەوەی گەروەكەدا تێپەڕین.
تێپەڕبوونی ئەم كەشتیانە لە كاتێكدایە كە گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی سیاسی تارادەیەك گەیشتوەتە كۆتایی.



