ئیمارات، عیراق بە هێرشەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردووی سەر وێستگەی ئەتۆمی براكە تۆمەتباردەكات
لاوان
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦
ئیمارات، عیراق بە هێرشەكەی سەر وێستگەی ئەتۆمی براكە تۆمەتباردەكات و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش، سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی راسپارد رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پوچەڵكردنەی هەر هێرشێك لە خاكی عیراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێرشەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی براكە لە خاكی عیراقەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش پێشلكاری ئاشكرای سەروەری ئیمارات، یاساورێسا نێودەوڵەتییەكان و پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات داواش لە حكومەتی عیراق دەكات، لەزووترین كاتدا و بەبێ هیچ مەرجێك رێوشوێنی پێویست بەرانبەر ئەو هێرشە دوژمنكارانەكەی سەر خاكی وڵاتەكەی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەبەر و رایانبگرێت.
هاوكات، ماڵپەڕی " عەرەبی جدید" لە چەند گەورە لێپرسراوێكی حكومەتی عیراقەوە ئاشكرایكردووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرجەم لایەنە ئەمنییەكانی عیراقی راسپاردووە هەنگاوی كرداری و رێككاری تەكنیكی بگرنەبەر بۆ پوچەڵكردنەی هەر هێرشێك لە خاكی عیراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.



