تەقینەوەیەكی گەورە لەناو كۆگایەكی بزوێنەری موشەك لە ناوچەی بێت شێمێشی رۆژئاوای قودس رویدا.

میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، تەقینەوەكە لەناو كۆمپانیای تۆمەری نیشتمانی ئیسرائیل رویداوە كە بزوێنەری موشەكەكانی سیستمی بەرگریی ئارۆ دوو سێ بەرهەمدێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەكە بالیستییەكانی ئێران.

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل باسیان لەوە كردووە، تەقینەوەكە كۆنترۆڵ كراو بووە، بەڵام میدیاكانی ئیسرائیل گومانیان خستووەتە سەر روداوەكە، بەوپێیەی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە نەبووە.

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی دەڵێت، پێدەچێت بەشێك لە راستییەكان لە خەڵك بشاردرێنەوەو ئەگەری زۆر هەیە لە كاتی گواستنەوەی تەقەمەنی یان كەرەستەی سەربازیدا كێشەیەك رویدابێت.