سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە 200 پێگەی حزبوڵا لە باشوری لوبنان لە ناوبراون
هادی
٩ی ئایاری ٢٠٢٦
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 200 پێگە و بارەگای سەربازیی حزبوڵای لە باشوری لوبنان لە ناوبردووە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشە و مەترسییەكان لە ناوچەی هێڵی پێشەوەی بەرگریی لە باشوری لوبنان و لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا زیاتر لە 200 ژێرخانی سەربازیی حزبوڵایان لە ناوبردوو.
راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەكاندا 20 چەكداری حزبوڵا كوژراون و چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنیشیان لە بنكەكانی فەرماندەیی حزبوڵا دۆزیووەتەوە و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر چەكی جیاجیا و پێداویستی سەربازیی و موشەكی دژە تانك.



