قالیباف: هاوكێشەی نوێی گەروی هورمز لە قۆناغی جێگیربووندایە
هادی
٥ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەو بەرنامەیەی بۆ جەنگ هەیانە هێشتا دەستیان پێ نەكردووە و دەشڵێت، ئەمریكا بەرگەی بەردەوامبوونی ئەم رەوشەی ئێستا ناگرێت.
محەمەد باقۆ قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە گەروی هورمز بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندوە، هاوكێشەی نوێی گەرووی هورمز لە قۆناغی جێگیربووندایە، ئاسایشی كەشتیوانی و گواستنەوەی وزە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە بەهۆی پێشێلكردنی ئاگربەست و سەپاندنی گەمارۆوە خراوەتە مەترسییەوە.
راشیگەیاندوە، دەزانن ئەمریكا بەرگەی ئەم رەوشەی ئێستا ناگرێت و پێی قبوڵ ناكرێت، دەشڵێت ئێران هێشتا دەستی بەو بەرنامەیە نەكردوە كە بۆ جەنگ دایناوە .



