لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتن و تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریادا، دیمەشق ئەمڕۆ 30 دیلی دیکەی هەسەدەی ئازادکرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە گرژی و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە دیمەشقدا، 300 شەڕڤان شەهید بوون و 1070ـی دیکەش بە دیل گیران.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای رێککەوتنی 29ـی کانونی دووەمی ئەمساڵ، بە چوار قۆناغی جیاجیا و تائێستا 700 دیل لەو 1070 دیلە ئازادکراون.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، هەسەدەش لە بەرامبەردا 700 دیلی حکومەتی دیمەشقی رادەستکردووەتەوە و حکومەتیش لە بەرانبەردا ئەمڕۆ 3ـی 5ـی 2026 30 دیلی دیکەی هەسەدەی ئازادکرد کە حەوتیان ژنەشەڕڤانن.