سیپان حەمۆ: چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كراون
٣ی ئایاری ٢٠٢٦
یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی دیمەشقدا، چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كراون.
سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندووە، پرۆسەی تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشونی باشی بەخۆوە بینیوە و تا ئێستاش بە رەسمی چوار لیوای هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێكەڵكراون.
دەشلێت، قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی ڕێكخراوەیی سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان و كۆتاییهێنان بە بڵاوبونەوەی گروپە چەكدارەكان.


