ئیسرائیل کڕینی ژمارەیەک فڕۆکەی نوێی جەنگیی راگەیاند
محەمەد رزگار
٣ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، رەزامەندیی کۆتایی داوە لەسەر گرێبەستێکی گەورەی سەربازی بۆ کڕینی ژمارەیەک لە فڕۆکەی جەنگیی نوێ لە جۆرەکانی F-35 و F-15.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ژماریەکی نوێ لە فڕۆکەی جەنگیی جۆری "ئێف 35"ـی نەوەی پێنجەم دەکڕێت، کە بە توانای "خۆشارەوەیی لە رادار" و سیستمی ئەلیکترۆنیی ئاڵۆز ناسراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەکی تر لە فڕۆکەی "ئێف 15"ی پەرەپێدراو دەکڕدرێت، کە توانایەکی بێوێنەی هەیە لە هەڵگرتنی بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و موشەکی دوورهاوێژ.
ئەم گرێبەستە لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتۆندایە بۆ تەلئەبیب، بە ئامانجی پاراستنی "باڵادەستیی سەربازیی ئیسرائیل" لە ناوچەکەدا.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رەوشێکی یەکجار هەستیاردا تێدەپەڕێت، شارەزایانی سەربازی پێیان وایە نوێکردنەوەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئاماژەیەکی روونە بۆ ئامادەکارییەکان بەرانبەر بە هەر "رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە" لە ناوچەکەدا.



