وەزاری تەندروستیی لوبنان دەڵێت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشوری وڵاتەکەیان، تائێستا زیاتر لە 10 هەزار کوژراو و بریندار هەیە.

نزیکەی 75 هەزار هاووڵاتی لە باشوری لوبنان بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە برینداربوون، ئەمەش وای لە نەخۆشخانەکانیی ئەو وڵاتە کردووە فشاری زۆریان لەسەر دروست ببێت.

لێپرسراوانی لوبنان دەڵێن، بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لە باشوری لوبنان ئاوارە بوون و ملیاران دۆلاریش زیان بەر باشوری وڵاتەکە کەوتووە.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش رۆژی هەینی رایگەیاند، تائێستا بەهۆی هێرشەکانەوە 2618 کەس کوژراون و 8094 کەسی دیکەش بریندار بوون.