حەج و عومرەی کەرکوک :یەکەم کاروان، بە مەبەستی بەجێهێنانی حەج لە کەرکوکەوە بەڕێکەوتن
بڵند
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای کەرکوکەوە، یەکەم کاروانی هاووڵاتیان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، کە لە 143 کەس پێکهاتبوون لە رێگای کەلارەوە بەرەوە سعودییە بەرێکەوتن.
عەلی مەردان، بەڕێوەبەری دەستەی حەج و عومرەی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کاروانەکە تایبەت بە دەزگای شەهیدانی عیراق، کە پێک هاتوە لە 143کەس دابەشی سەر شەش پاس کراون.
عەلی مەردان، ئاماژەی بەوەشکرد رۆشت بۆ بە جێهێنانی حەجی ئەمساڵ بە پاس و بەرێگای وشکانی ئەنجام دەدرێت، چونکە ئاسمانی عیراق بەهۆی جەنگەوە نەکراوەتەوە.
ناوبراو ئەوەشیخستەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرکوک بۆ ئەمساڵ حەج بەجێدەهێنن، هەزار و 404 هاووڵاتین و لەچاو ساڵانی رابردوو ژمارەکە کەم نەبوەتەوە و سەرجەمیان پشکنین و رێکارە تەندروستێکان و کۆتانیان بۆ ئەنجام دراوە.



