ئێران دەستپێكردنی  وەرگرتنی باجی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمز  راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" لە زاری حەمید رەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستی كردووە بەوەرگرتنی باج و رسومات لەو كەشتیانەی كە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەمین بڕی داهاتی دەستكەوتوو لە رسوماتی تێپەڕبوونی گەرووی هورمز بە رەسمی گەیشتووە و خراوەتە سەر هەژماری بانكی ناوەندیی ئێران..

بەڵام تائێستا لێپرسراوانی ئێران هیچ وردەكارییەكیان سەبارەت بە بڕی پارەكە، شێوازی وەرگرتنی، یان ئەو وڵات و كۆمپانیایانەی كە باجەكەیان داوە، بڵاونەكردووەتەوە.