وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بڕیاری كۆتاییمان لەبارەی بەشداریكردن لە دانوستانەكاندا نەداوە
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بریاریان نەداوە لە بەشداریكردن لە دانوستانەكان و ئەمریكاش بەردەوامبووە لە پێشێلكدنی مەرجەكانی ئاگربەستەكە
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بریاریان لە بەشداریكردن یان بەشدارینەكردن لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد نەداوە و هۆكارەكەشی ئاماژە و پەیامە دژ یەكەكان و رەفتار و سیاسەتە قبوڵنەكراوەكانی ئەمریكایە.
راشیگەیاند، ئەمریكا یەكەمجار جەنگی دژی ئێران راگەیاندووە و بەردەوام مەرجەكانی ئاگربەستەكەشیان پێشێلكردووە، بەردەوامی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و لە بەرانبەردا ئێران هەمیشە پابەندبووە بە مەرجەكانی ئاگربەستەكە.



