کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
بڵند
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتایی هاتووە و پێشبینیش دەکات باران بارین بە شێوەی تاوتاو بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشکردوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، سەرەڕای کۆتایی هاتنی شەپۆلی توندی باران بارین، نمەباران لە شوێنە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
کەشناسی دەڵێت؛ ئەمرۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراوردە بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و نمەباران بە شێوەی تاوەباران بەردەوامی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.
لەبارەی کەشی سبەینێ چوارشەممەوە، کەشناسی دەڵێت؛ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەی دەبێت
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی



