وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی (تۆسکا) بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا  وتی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی تۆسکا و بە بارمتەگرتنی تاقمەکەی دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد کە: ئەم هێرشە چەتەگەریی دەریایی، کارێکی تیرۆریستی و پێشێلکردنی ئاگربەستە.

هەر لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هۆشداری دەدەین لە ئەنجامە مەترسیدارەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە و جەخت لەسەر پێویستی ئازادکردنی کەشتییەکە و تیمەکەی دەکەینەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران تەواوی تواناکانی خۆی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکان، ئاسایشی نەتەوەیی و کەرامەتی گەلەکەی بەکاردەهێنێت.

هەروەها جەختیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواوی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرێت.