قاڵیباف: قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا دورن لە راستییەوە
بڵند
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێترشی کردە سەرۆک ئەمریکا و رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە یەک سەعاتدا حەوت قسەی کردوە و هەموویی درۆ بوون.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەمریکا نە لە رێگەی درۆوە و نە لە رێگەی دانوستانەوە جەنگیان نەبردوەتەوە و بەمشیوازەش بەردەوام بن ناگەنە هیچ ئەنجامێک.
سەبارەت بەروشی هورمز، قاڵیباف وتویەتی ؛لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکان، گەروی هورمز بە روی کەشتیەکاندا بە کراوەیی نامێنێتەوە و ئەوەشی کراوەتەوە، تەنها لە رێگەی رێڕەوی دیاریکراوو بە "مۆڵەتی رەسمی ئێران دەبێت.
قاڵیباف وەک تەنزیکیش، لسەر وقسەکانی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر کرانەوە یان داخرانی گەروی هورمز و یاساکانی پەیوەست بەو ناوچەیە، لە مەیدانی کردەیی دا دەدرێت نەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرۆکی ئەمریکا لە یەک سەعاتدا حەوت جار قسەی کردوە و هەر حەوتی دورن لە راستییەوە.



