کۆشکی سپی: ترەمپ هێڵە سورەکانی بۆ تاران کێشاوە و دەبێت ئێران وەڵامی هەبێت
محەمەد رزگار
١٦ی نیسانی ٢٠٢٦
کۆشکی سپی گەشبینە بە رێککەوتنی "تاران و واشنتۆن" و مەرجی قورسی بۆ ئێران هەیە.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، گەشبینن بە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاران، بەڵام هاوکات جەختیان کردەوە، دۆناڵد تڕەمپ هێڵە سورەکانی خۆی بۆ ئێران دیاری کردووە و رێگە نادەن ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند: ترەمپ بە ڕوونی هێڵە سورەکانی خۆی بۆ ئێرانییەکان باس کردووە و لە بەرژەوەندی تارانە کە وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ستراتیژی درێژخایەنی ئەمریکا ئەوەیە کە رێگری بکات لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، چونکە ئەمە بە دەستکەوت بۆ گەلی ئەمریکا و جیهانیش دەزانن.
لەلایەکی تریشەوە، لێپرسراوێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە، سەردانی فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران رۆڵی ئەرێنی هەبووە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.



