دانوستانی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بە سەرپەرشتی ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆتایی هات.

میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردووە، لەدانوستانەكەدا ئیسرائیل داوای چەكداماڵینی حزبوڵای كردوە وەك مەرجی وەستاندنی هێرشەكان و لە بەرامبەردا لوبنان داوای دەستبەجێ ئاگربەستی كردوە لە هەموو ناوچەكانی لوبنان و بەتایبەتی باشوری  وڵاتەكەی.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا دوای كۆبوونەوەكە رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دانوستان لەگەڵ لوبنان و هەردوولا هاوڕان لەسەر چەكداماڵینی حزبوڵا لە لوبنان.

راشیگەیاند، لەسەر پرسە ئەمنی و مەدەنییەكان لەگەڵ لوبنان دانوستان دەكەن وتیشی پێویستییان بە هاوكاری فەرەنسا نییە لە دانوستانەكانیان لەگەڵ لوبنان. 

لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دەرفەتێكی مێژویە بۆ بەدیهێنانی  ئاشتی لەناوچەكە.

لە دوای کۆبوونەوەکە ئەمریكا و ئیسرائیل و لوبنان راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، جەخت لەسەر بنەماكانی یەكپارچەیی خاك و سەروەری تەواوی لوبنان دەكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریكا پشتگیری لە لوبنان دەكات بۆ گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت