قالیباف: ئەمریکا نەیتوانی متمانەی ئێران بەدەستبهێنێت
سام
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باس لە دانوستانەکانیان دەکات لەگەڵ ئەمریکا.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X رایگەیاندووە: لە دانوستانەكان جەختمان دەكردەوە لە نیازپاكی خۆمان كردەوە، هەوڵی تەواوەتی خۆماندا بەڵام لایەنی بەرانبەر نەیتوانی متمانەی وەفدی ئێران بەدەستبهێنێت.
محەمەد باقر قالیباف ئاماژەی بەوەشداوە: سوپاسگوزارم بۆ هەوڵەكانی وڵاتی دۆست و برامان پاكستان .
پەیامەکەی قالیباف لەکاتێکداتە کە ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دانوستانیان ئەنجامدا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت کە ئەمریکا متمانەی ئێرانی بەدەستنەهێناوە.



