سوپای ئیسرائیل: 4000 ناوەندی ستراتیژیی و 6800 ناوچەی سەربازیی ئێرانمان كراونەتە ئامانج
ساکۆ
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە تا کاتی راگەیاندنی ئاگربەست، 10 هەزار و 800 هێرشیانکردووەتەسەر ئێران و بەو هۆیەشەوە توانیویانە 4000 ناوەندی ستراتیژیی و 6800 ناوچەی سەربازیی ئەو وڵاتەیان بە ئامانج بگرن
سوپای ئیسرائیل ئاماری هێرشەکانی بۆسەر ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەکەوە تا راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل 10 هەزار و 800 هێرشیكردووەتەسەر ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 28ی شوباتی رابردوو كە جەنگی دژی ئێران دەستیپێكرد تا راگەیاندنی ئاگربەست لە 8ی ئەم مانگە، 10 هەزار و 800 بۆردومان و هێرشی ئاسمانییان بۆسەر ئێران ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە، چوار هەزار ناوەندیی ستراتیژیی و شەش هەزار و 800 ناوچەی سەربازیی كراونەتە ئامانج، لە هێرشەكانیشدا زیاتر لە 18 هەزار جۆر تەقەمەنی جیاواز بەكارهێنراوە.



