راگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
محەمەد رزگار
٧ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی نیشتمانی، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی کێشەیەکی تەنیکیەوە کوژاندنەوەی کارەبا رویداوە و لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا ئشکرایکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 12:40 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم رویدا. هەرچەندە تیمەکانی کۆنترۆڵ و بەرهەمهێنان لە ماوەی سێ سەعاتدا کێشەکەیان چارەسەر کرد، بەڵام رەوشەکە بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکان، ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیوە.
وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم گرفتە تر چارەسەر بکەن و فشارەکان کەم بکرێنەوە.


