بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكان و رەوشی ناوچەكەوە ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە دواخرا.


ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن راگەیەنراوێكی لەبارەی 26مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو رەوشە ناهەموارەی رویكردووەتە ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، ئەمساڵ 26مین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، لە 8ی نیسان رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەناچێت و رێوڕەسمەكە بۆ كاتێكی گونجاو دوادەخرێت.


ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن راشیگەیاند، بڕیارەكە بەهۆی رەوشی ناوچەكە داروە كە هەرێمیشی گرتووەتەوە.