دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق داخستنی ئاسمانی عیراقی تاكو 10ـی نیسان درێژكردەوە و دەڵێت، بە رەچاوكردنی رەوشی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان ئەو بڕیارەیان داوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رەچاوكردنی رەوشی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان، داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر و تاكو 10ـی مانگ درێژكراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەك كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژی 28ـی شوباتەوە تائێستا ئاسمانی عیراق داخراوە بە رووی گەشتەكانی هاتن و رۆشتن.