سەرچاوەیەكی حكومەتی لوبنان رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل هەوڵدەدات بۆ داگیركردنی 10%ی سنورەكانی لوبنان.

بەپێی پێشهاتە مەیدانییەكان و ئەو پێشڕەوییانەی ئیسرائیل دەیكات، سەرچاوەیەكی حكومەتی لوبنان رایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل بە داگیركردنی ناوچەكانی باشوری لیتانی ناوەستێت و ئامانجی ئەوەیە بەرەو باكوری ئەو ناوچەیەش بڕوات.

سەرچاوەكە دەڵێت، دانوستانەكان لەسەر ئەو پێنج خاڵە بوون كە سوپای ئیسرائیل لە دوای جەنگی 2024ەوە داگیریكردوون، بەڵام ئێستا قسە لەسەر نزیكەی 10%ی سنوری باشوری لوبنان دەكرێت، كە ئیسرائیل هەوڵی داگیركردنی دەدات.

وتیشی، چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران دەكەن كە پاكستان بەڕێوەی دەبات، چونكە كاریگەری لەسەر لوبنانیش هەیە.
بەپێی پێشهاتە سەربازییەكان لە باشوری لوبنان، سوپای ئیسرائیل ناوچەی زیاتری خستووەتە ژێر دەسەڵاتییەوە و لە ئێستاشدا لە سێ میحوەرەوە هێرش دەكات.